له‌پاش سه‌ما
له‌پاش سه‌ما
لیۆ تۆڵستۆی
لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی: ئاکۆ محەمەد
"که‌واته
ده‌ڵێی که پیاو بۆ خۆی ناتوانێ له‌وه تێبگات که چاکه چییه و خراپه چییه؛ له‌وه‌ش
ناگات که هه‌مووی هه‌ر به ده‌وروبه‌ره‌وه په‌یوه‌سته، هه‌ر ده‌وروبه‌ریشه که
پیاو له قاڵب ده‌دات. به‌ڵام من باوه‌ڕم وایه که هه‌مووی ته‌نها به شانسه‌وه
په‌یوه‌سته. بۆ ئه‌وه‌ش حاڵه‌ته‌که‌ی من به نمونه بگرن...
ئه‌و براده‌ره باشه‌مان،
ئیڤان ڤاسیلیڤیچ، وه‌های باس ده‌کرد. ئه‌مه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌کمان کرد سه‌باره‌ت
به مه‌حاڵی باشترکردنی کاره‌کته‌رێکی تاك به بێ روودانی گۆڕانێك له‌و باورودۆخه‌ی
که‌سه‌که‌ی تێدایه. له راستیدا باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردبوو که که‌سێك بۆ خۆی
ناتوانێت له‌وه بگات که چاکه چییه و خراپه چییه؛ به‌ڵام ئه‌وه خووی ئیڤان
ڤاسیلیڤیچ بوو به‌م شێوه‌یه له رێگه‌ی گفتوگۆوه وه‌ڵامی ئه‌و فیکر و خه‌یاڵانه
بداته‌وه به مێشکیدا ده‌هاتن و، به په‌یوه‌ستکردنی ئه‌و فیکر و خه‌یاڵه‌نه‌ش به
رووداوه‌کانی ژیانی روون بکاته‌وه. زۆربه‌ری جاران هۆکاری گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌یی
له بیر ده‌چووه‌وه؛ به‌ڵام هه‌میشه به هه‌ست و جۆشیكی به‌تینی ده‌گێڕایه‌وه.
ئیدی وه‌های ده‌کرد.
" حاڵه‌ته‌که‌ی من
به نمونه بگرن. ته‌واوی ژیانی من نه‌ك به ده‌وروبه‌ر به‌ڵکو به شتێکی ته‌واو
جیاواز ته‌نراوه."
"ئێ به چی؟"
ئێمه لێمان پرسی.
"ئۆهۆهۆ، ئه‌وه
چیرۆکێکی دوور و درێژه. ده‌بێت باسی هه‌ندێ شتی گه‌وره‌تان بۆ بکه‌م تا تێبگه‌ن."
"ده باشه، که‌واته
پێمان بڵێ."
ئیڤان ڤاسیلیڤیچ تۆزێك
بیری کرده‌وه و، سه‌ری راوه‌شاند.
"سه‌راپای
ژیانم،" ده‌ستی به گێڕانه‌وه کرد، "له یه‌ك شه‌و و ئه‌گه‌ر زیاتریش
بڵێین له شه‌وێك و به‌یانییه‌کدا،
گۆڕا."
یه‌کێك له ئێمه لێی پرسی،
"بۆ، چی رووی دا؟"
"ئه‌وه‌ی که رووی
دا وه‌ها بوو، زۆر عاشق ببووم. خۆشه‌ویستیی زۆرم کردبوو، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له هه‌موویان
جیددی‌تر بوو. ئه‌مه‌ش شتێکه له رابردوودا، ئێستا وا کچه‌کانیی به شوو داوه.
ناوی ڤارینکا بوو." ڤاسیلیڤیچ ناوی یه‌که‌میی هێنا. "له په‌نجا
ساڵییشیدا هه‌ر جوان و که‌شخه‌یه؛ به‌ڵام له گه‌نجێتییدا، له ته‌مه‌نی هه‌ژده
ساڵییدا، هه‌ر نه‌بوو ئه‌وه‌نده جوان بوو، باڵابه‌رز، باریکه‌ڵه، نه‌رم و نیان
و، که‌شخه و سه‌لار. به‌ڵێ، سه‌لار وشه‌یه‌که پڕ به پێستی؛ وه‌ك بڵیی به هه‌ر
سروشتی وا بێت، هه‌میشه خۆیی قنج و قیت راده‌گرت و، سه‌ریشی هه‌میشه به‌رز. گشت
ئه‌مانه و له‌گه‌ڵ جوانی و باڵاکه‌یشیدا شێوه شاژنییه‌کی پێده‌به‌خشی، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی باریکه‌ڵه بوو و بگره ته‌نانه‌ت یه‌کێکیش بڵێت که له‌ڕ و لاواز بوو. هه‌ر
به راستی ره‌نگه به‌ده‌ست خۆی نه‌بووبێت رێ له‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی بگرێت، که
هه‌میشه به‌که‌یف و خۆشڕووی نیشان ده‌دا و، ئه‌و دره‌وشانه سحراوییه‌ی چاوه‌کانی
و ئه‌و شیرینییه‌ی گه‌نجێتییه‌که‌ی."
"ئه‌مه چ تاریفکردنێكه
تۆ ده‌ستت پێ‌کرد، ئیڤان ڤاسیلیڤیچ!"
"تاریف، چتۆ تاریف!
به راستی نه‌متوانی وه‌هاتان بۆ تاریف بکه‌م هه‌قی خۆییم پێدابیت. به‌ڵام کێشه
نییه؛ ئه‌مه‌ی بۆتان ده‌گێڕمه‌وه له ساڵانی چله‌کاندا روویداوه. له‌و ده‌مه‌دا
له زانکۆیه‌کی هه‌رێمی خوێندکار بووم. نازانم که شتێکی باش بوو یان نا، به‌ڵام نه
هیچ یانه‌یه‌کی سیاسی و نه هیچ تیۆرییه‌کمان له زانکۆ‌دا نه‌بوون. گه‌نجی ساده
بووین و کاتی خۆمانمان وه‌کو گه‌نجانی دیکه به‌سه‌ر ده‌برد، ده‌مانخوێند و
رامانده‌بوارد. من که‌سێکی به‌سه‌فا و کارا و بێ‌باك بووم و، پاره‌ی زۆریشم هه‌بوو.
ئه‌سپێکی چاکیشم هه‌بوو و، وا فێر ببووم له‌گه‌ڵ خانماندا ده‌چوومه گالیسکه به‌فرینه.
خلێسکێنه‌ی سه‌ر سه‌هۆڵ هیشتا باوی نه‌هاتبوو. له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا ده‌چوومه ئاهه‌نگه‌کانی
خواردنه‌وه و، له‌و رۆژانه‌شدا هیچمان نه‌ده‌خوارده‌وه، شامپانیا نه‌بێت؛ ئه‌گه‌ریش
شامپانیا نه‌بووایه، هیچمان نه‌ده‌خوارده‌وه. هه‌رگیز ڤۆدکامان نه‌ده‌خوارده‌وه،
وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر ده‌خورێته‌وه. شایی و ئاهه‌نگی ئێواران هه‌ره ئاره‌زووی
رابواردنم بوون. جوانم سه‌ما ده‌کرد و، که‌سێکی ناشیرینش نه‌بووم."
"جا ده‌ی، پێویست
ناکات هێنده‌ش ساده و بێ‌فیز بیت،" خانمێك که له نزیکییه‌وه بوو قسه‌ی
پێبڕی. "وێنه‌ی تۆمان دیوه. له راستیدا نه‌ك هه‌ر ناشیرین نه‌بوو، بگره که‌سێکی
زۆر قۆزیش بووی."
"با به حه‌زی تۆ
بێت: بڵێین قۆز. ئه‌وه هیچ گرنگ نییه. له‌و کاته‌دا خۆشه‌ویستییه‌که‌م گه‌یشتبووه
چڵه‌په‌پۆ بۆی، له دوا رۆژی جه‌ژنی که‌رنه‌ڤاڵدا، له ئاهه‌نگه‌که‌ی مارشاڵی هه‌رێمه‌که
بووم، پیره پیاوێکی خۆشڕه‌فتار، ده‌وڵه‌مه‌ند و میواندۆست بوو و، به‌ڕێوه‌به‌ری
دادگاش بوو. میوانه‌کان له‌لایه‌ن ژنه‌که‌یه‌وه به‌خێرهاتنیان لێده‌کرا، ئه‌ویش
هه‌ر وه‌کو خۆی خۆشڕه‌فتار و به‌ئاکار بوو. مه‌خمه‌ڵێکی سووری تۆخی له‌به‌ردا بوو
و، تاجێکی به ئه‌ڵماسی له نێوچاوان کردبوو و، سینگ و شان و مله خرپن و پیره
سپییه‌که‌ی رووت بوون، هه‌ر وه‌کو وێنه‌که‌ی شابانوه ئێلیزابێسی کچی پیته‌ری مه‌زن.
"شاییه‌کی زۆر خۆش
بوو. له ژوورێکی مه‌زندا بوو، گالێرییه‌کی بۆ ئۆکێستراکه تێدا بووه که له‌و سه‌رده‌ماندا
به‌ناوبانگ بوو و ئه‌ندامانه‌کانی له‌و به‌نده و وه‌رزێرانه‌ی هی ئاغایه‌کی خاوه‌ن
زه‌ویوزاری حه‌ز به مۆسیقا بوون، پێکهاتبوون. مه‌زه و خواردن و خواردنه‌وه سه‌رپێیه‌کان
نایاب و به‌له‌زه‌ت بوون و؛ شامپانیا به روبار له‌به‌ر ده‌ڕۆیشت. ئه‌گه‌رچی من شه‌یدای
شامپانیا بووم، به‌ڵام له‌و شه‌وه‌دا نه‌مخوارده‌وه، چونکه به بێ ئه‌ویش ته‌نها
هه‌ر به عیشق سه‌رخۆش ببووم. به‌ڵام له بری ئه‌وه تا ئه‌ندازه‌ی که‌وتن و به‌ربوونه‌وه
سه‌مای واڵس و پۆلکام کرد، به دڵنیاییشه‌وه تا ده‌گونجا و رێککه‌وتبا له‌گه‌ڵ
ڤارنیکادا. کراسێکی سپیی له‌به‌ردا بوو و قردیله‌یه‌کی په‌مه‌ییی له‌سه‌ر به‌ستبوو،
پێڵاوی سپی له پێ و جووتێ ده‌ستکێشی ناسکی سپیی له ده‌ست کردبوون که تا نزیك ئانیشکه
باریکه نوکداره‌که‌ی بوون. ئه‌ندازیارێکی ره‌زاقوورس به ناوی ئانیسیمۆڤ له کاتی
سه‌مای مازورکادا لێی ستاندم، تا ئه‌مڕۆکه‌ش گه‌ردنی ئازاد ناکه‌م. هه‌ر که
ڤارنیکا گه‌یشتبوو و نه‌گه‌یشتبووه ئه‌وێ، داوای لێکردبوو سه‌مای له‌گه‌ڵدا بکات؛
منیش له‌و کاته‌دا چووبوومه لای ئارایشکاره‌که جووتێ ده‌ستکێشی لێ وه‌رگرم و دوا
که‌وتم. بۆیه مازورکام له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌کرد، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ کچێکی ئه‌ڵمانیدا
کردم که پێشتر توزێ گرنگیم پێی دابوو؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و شه‌وه ره‌نگه زۆر
به‌ڕێزانه نه‌بووبێتم له‌گه‌ڵیدا. زۆر که‌م قسه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌کرد یان ته‌ماشام
ده‌کرد و، هیچم نه‌ده‌دیت جگه له باریکه‌ڵه‌یه‌کی به به‌ژنی کراس سپیی پشتێن په‌مه‌ییی
ده‌موچاو سوورهه‌ڵگه‌ڕاوی پرشنگداری گۆنا چال و، دوو چاوی جوان و به‌ریئانه. له‌مه‌دا
من به ته‌نیا نه‌بووم؛ هه‌مووان به سه‌رسامییه‌وه ته‌ماشای ئه‌ویان ده‌کرد، ژن
و پیاو وه‌کو یه‌ك؛ ئه‌ویش زیاتر به رووی هه‌موویانه‌وه ده‌دره‌وشایه‌وه. نه‌یانده‌توانی
خۆیان له سه‌رسامبوون به ئه‌و بپارێزن.
"ئه‌گه‌رچی به ناو
له سه‌مای مازورکاکه‌دا هاوه‌ڵی نه‌بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت زۆربه‌ی کاته‌که
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ودا سه‌مام ده‌کرد. ئه‌و هه‌میشه له‌وسه‌ری ژووره‌که‌وه رووه‌و
من ده‌هات تا له‌گه‌ڵ خۆیدا بمبات. منیش به بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بکه‌م هه‌ڵبژێردرێم
بۆ لای ئه‌و ده‌فڕیم و، ئه‌ویش به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵبژاردنه‌م به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك
سوپاسی ده‌کردم. هه‌ر کاتێكیش ئه‌وم ده‌دایه ده‌ست که‌سێکی دیکه، وه‌کو هه‌ڵه‌یه‌ك
لێی ده‌یڕوانی و به کرژکردنه‌وه شانه باریکه‌ڵه‌کانی ده‌ستی پیاوه‌کی ده‌گرت و،
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی گله‌یی ئامێزانی بۆ ده‌کردم."
"هه‌رکاتێك بڕگه‌یه‌کی
واڵس ده‌که‌وته نێو مازورکاکه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ سه‌مای واڵسم له‌گه‌ڵیدا
ده‌کرد و خێرا خێرا هه‌ناسه‌م ده‌دا و زه‌رده‌خه‌نه‌م ده‌کرد؛ ئه‌ویش پێی ده‌ووتمه‌وه
'دووباره'؛ ئینجا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بووم و هێنده سه‌مای واڵسم ده‌کرد، وه‌ك
بڵێی هیچ هه‌ست به مانی جه‌سته‌م نه‌که‌م."
"جا وه‌ره، چۆن ده‌کرێ
هه‌ست به مانی له‌شی خۆت بکه‌یت و ده‌ستت به که‌مه‌رییه‌وه گرتبێت؟ ده‌بێت به
هۆش بووبیت، نه‌ك ته‌نها سه‌باره‌ت به بوونی خۆت به‌ڵکو سه‌باره‌ت به بوونی ئه‌ویش،"
که‌سێکی ناو ئاهه‌نگه‌که وه‌های ووت.
ئیڤان ڤاسیلیڤیچ ناڵه‌ی
لێ هه‌ستا و به تووڕه‌ییه‌وه قیڕاندی: "ئێوه‌ی مۆدێرن و سه‌رده‌می ته‌واو
له‌ناوچوون! له‌م ڕۆژانه‌دا ئێوه بیر له هیچ شتێك ناکه‌نه‌وه جه‌سته نه‌بێت.
له رۆژگاری ئێمه‌دا وا نه‌بوو. چه‌ندم زیاتر خۆشده‌ویست، له چاوی منه‌وه جه‌سته‌ییبوونی
که‌متر ده‌بووه‌وه. له‌م ڕۆژانه‌دا ئێوه بیر له هیچ شتێك ناکه‌نه‌وه جه‌سته
نه‌بێت. له رۆژگاری ئێمه‌دا وا نه‌بوو. چه‌ندم زیاتر خۆشده‌ویست، له چاوی منه‌وه
جه‌سته‌ییبوونی که‌متر ده‌بووه‌وه. له‌م رۆژگاره‌دا ئێوه هه‌ر بیرتان لای لاق و
قوله‌پێ و چوزانم چییه‌وه‌یه. ئێوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خۆشتان ده‌وێن رووتیان ده‌که‌نه‌وه.
به تێڕوانینی من، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئالفۆنس کار که نوسه‌رێکی باش بووه ده‌ڵێت، 'ئه‌و
که‌سه‌ی خۆشم ده‌ویست هه‌میشه به رۆبی برۆنزی داپۆشراو بوو.' ئێمه هه‌رگیز بیر
له کاری وا ناکه‌ینه‌وه؛ ئێمه هه‌وڵمان داوه رووتییه‌که‌ی په‌رده‌پۆش بکه‌ین،
هه‌ر وه‌کو کوڕه سروشت چاکه‌که‌ی نوح. ئاه، باشه خۆ تۆ تێناگه‌یت."
"هیچ گوێی مه‌ده‌رێ.
به‌رده‌وام به،" یه‌کێکی دیکه‌یان پێی ووت.
"باشه، زۆربه‌ی
کاته‌که هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ودا سه‌مام کرد و، هه‌ستم به کات نه‌کرد چۆن تێپه‌ڕی. موزیکژه‌نه‌کان
به ماندوویه‌تییه‌کی پڕوکێنه‌ره‌وه هه‌ر ئه‌و ئاوازانه‌ی مازورکایان دووباره و
دووباره لێده‌دایه‌وه، خۆ خۆتان ده‌زانن دوادوایی شایی چۆنه. باوکه‌کان و دایکه‌کان
له‌سه‌ر مێزه‌کانی یاریی وه‌ره‌قی ناو هۆڵی پێشوازییه‌که هه‌ستابوون و چاوه‌ڕێی
ژه‌می شێوان ده‌کرا؛ پیاوه خزمه‌تکاره‌کان ده‌هاتن و ده‌چوون و شتیان ده‌هێنا.
نزیك کاتژمێر سێ بوو. ده‌بوو سوودی ته‌واو له‌و چه‌ند دوا خوله‌که وه‌ربگرم.
جارێکی دیکه ئه‌وم بۆ مازورکا هه‌ڵبژارد و بۆ جاری سه‌ده‌مین به‌ناو ئه‌و ژووره‌دا
پێکه‌وه ره‌قساین.
"'سه‌مای کوادریلی[1] پاش شامه‌که بۆ خۆم ده‌بێت،'
وه‌هام پێووت و، ئه‌وم برده جێگاکه‌ی.
"'به‌ڵنیاییه‌وه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌برێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه،' به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه وه‌های
پێووتم.
"منیش ووتم، 'ده‌ستبه‌ردارت
نابم.'
"وه‌ڵامی دامه‌وه،
'هه‌رچۆنێك بێت جارێ، باوه‌شێنه‌که‌م بده‌وه.'
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
باوه‌شێنێکی سپیی هه‌رزان به‌هام داوه ده‌ستی، پێمووت، 'زۆرم پێ ناخۆشه که له
خۆمی جیا ده‌که‌مه‌وه.'
"'ده باشه، ئه‌مه
شتێکی دیکه بۆ دڵدانه‌وه‌ت،' په‌ڕێکی له باوه‌شینه‌که ده‌رهێنا و پێی دام.
"په‌ڕه‌که‌م لێ وه‌رگرت
و ته‌نها به چاوه‌کانم توانیم شادمانی و ستایشی خۆمی تێبه‌گه‌یه‌نم. ته‌نها دڵم
خۆش نه‌بووبوو، به‌ڵکو خۆشحاڵ و گه‌شکه بووبووم؛ ئه‌وه‌نده ساز و چاك بووم، خۆم
خۆم نه‌بووم به‌ڵکو شتیکی دیکه بووم هی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه نه‌بێت و هیچ شتێکی
خراپ نه‌زانێت. په‌ڕه‌که‌م له بن ده‌ستکێشه‌که‌مدا شارده‌وه و له‌وێدا وه‌ستام و
نه‌مده‌توانی خۆم له‌و دابڕێنم.
"'ته‌ماشا که، ئه‌وانه
هانی باوکم ده‌ده‌ن سه‌ما بکات،' وای پێووتم و ئاماژه‌ی کرد بۆ باوکی، به قیافه‌یه‌کی
رێکی باڵابه‌رز، کۆلۆنێلکی که‌تافیی زیوین له‌سه‌ر شان بوو که له نزیك ده‌رگاکه
له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئافره‌تدا وه‌ستابوو.
"'ڤارینکا، وه‌ره
ئێره!' خانمی میواندار که ئه‌ڵماسێکی به نێوچاوانه‌وه به‌ستبوو و به‌و شان و
مله‌ی وه‌کو ئێلیزابێس، به ده‌نگی به‌زر بانگی کرد.
"'ڤارنیکا چووه لای
ده‌رگاکه و، منیش به دوایدا.
"'ئازیزه‌که‌م،
باوکت قایل بکه سه‌مای مازورکات له‌گه‌ڵ بکات.' وای ووت و رووی کرده کۆلۆنێل،
'ده تکایه تۆش بیکه، پیته‌ر ڤالدیسلاڤۆڤیچ،'
"باوکی ڤارنیکا
پیاوێکی پیری که‌شخه‌ی جوان به خۆی گه‌یشتوو بوو. سمێڵێکی چاکی پڕ ره‌نگی بادراو
له‌سه‌ر شێوازی نیکۆلاسی یه‌که‌می هه‌بوو و، مووه سپییه‌کانی سه‌ر گۆنای له‌گه‌ڵ
سمێڵه‌که‌ی تێکه‌ڵ ده‌بوون. قژی به‌ره‌و خوار و بۆ نێوچاوانی شانه کردبوو و، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی
گه‌ش، وه‌کو ئه‌وه‌ی کچه‌ی، له‌سه‌ر لێوه‌کانی و له چاوه‌کانیدا ده‌بینرا. به‌ژن
و باڵایه‌کی رێك و هه‌ڵکه‌وتووی هه‌بوو، سنگێکی به‌رینی سه‌ربازانه که هه‌ندێ
شتی جوانکاریی پێوه کردبوو، هه‌روه‌ها شانه‌کانی به‌هێز و جووته لاقێکی درێژی
باریك هه‌بوون. شێوازی سه‌ربازێکی سه‌روو نمونه‌یی هه‌بوو که به پێی رێسای
ئیمپراتۆر نیکۆلاسی یه‌که‌م ئاماده کرابێت.
"که گه‌یشتینه لای
ده‌رگاکه، کۆلۆنێڵ تازه ره‌تی کردبووه‌وه سه‌ما بکات و ده‌یووت که سه‌ماکردنی به
ته‌واوه‌تی له بیر چووه‌ته‌وه؛ له‌و ساته‌دا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد و له‌سه‌ر
خۆ ده‌ستی سووڕانده‌وه لای چه‌پی و شمشێره‌که‌ی له كێڵان ده‌رهێنا و دایه ده‌ستی
کوڕه گه‌نجێكی خزمه‌تکار که له نزیکیانه‌وه وه‌ستابوو و، ئینجا ده‌ستکێشه چه‌رمییه‌که‌ی
ده‌ستی راستی گورج کرده‌وه.
"'هه‌موو شتێك ده‌بێت
به پێی رێسا بڕوات،' به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه وه‌های ووت. ده‌ستی کچه‌که‌یی
گرت و، لاونیم راوه‌ستا و چاوه‌ڕێی موزیکی کرد.
"له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌نگی
موزیکی مازورکادا، زانایانه پێیه‌کی به زه‌ویدا دا و ئه‌وی دیکه‌ی بۆ پێشه‌وه
هاوێشت و، له‌سه‌ره‌تادا به هێواشی و به نه‌رمی و، پاشان چوست و بێپه‌روایانه
پێی به زه‌ویدا ده‌کوتا و ته‌قه‌ی له پۆتینه‌کانی راست ده‌کرده‌وه و، ئه‌و به‌ژن
و ته‌نه هه‌ڵکه‌وتووه‌ی ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری ژووره‌که‌ی ته‌ی ده‌کرد. ڤارنیکا به
جوانی له ته‌نیشتیدا لار ده‌بووه‌وه، به نه‌رمی و کێشدارانه به‌و پێیه ووردیڵانه‌ی
ناو پاپۆشه ساتانه‌کانی هه‌نگاوه‌کانی کورت و درێژ ده‌کرده‌وه.
"هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
له هۆڵه‌که‌دا بوون چاویان له هه‌نگاوه‌کانی ئه‌و جووته بڕیبوو. منیش نه‌ك ته‌نها
هه‌ر سه‌رسام نه‌بووبوو، شه‌یدایانه دڵم بۆی ده‌تکا. به تایبه‌تیش سه‌رسامی
پۆتینه‌کانی ئه‌و که‌ڵه پیره‌مێرده ببووم. شتێکی تازه باو نه‌بوون، بگره ته‌نانه‌ت
جووته پۆتینێکی پێش چوارگۆشه‌ی له چه‌رمی هه‌رزانبایی دروستکراو بوون و، له‌وانه‌شه
پێڵاودووری له‌شکریش دروستی کردبێتن. بۆ ئه‌وه‌ی کچه‌که‌ی جلێکی باش بكڕێت و پێیه‌وه
بچێته ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵ، پۆتینی تازه‌باوی نه‌ده‌کڕی و جووتیکی ده‌ستکردی له پێ
ده‌کرد، وام لێك ده‌دایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و لووته چوارگۆشه‌ییه‌ی به
لای منه‌وه زۆرتر سه‌رنجی راده‌کێشام. وا دیار بوو که له سه‌رده‌می خۆیدا سه‌ماکه‌رێکی
چاك بووبێت؛ به‌ڵام ئێستا زۆر قورس بووه و لاقه‌کانی بۆ گشت ئه‌و هه‌نگاوه
جوانانه‌ی هه‌وڵی ده‌دا ئه‌نجامیان بدات به دڵی خۆی هه‌ڵنه‌ده‌به‌زین. هێشتاش، ته‌قالای
خۆی دا دوو جاران به ده‌وری ژووره‌که‌دا بڕوات. له کۆتاییشدا که به لاقی کراوه‌وه
راوه‌ستا، هه‌ردوو پێیه‌کانی جووت کردن و که‌مێکیش قورس‌تر خۆی به‌سه‌ر چۆکدا دا،
ڤارنیکاش به نه‌رمی به ده‌وریدا سه‌مای ده‌کرد، زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌کرد و ته‌نوره‌که‌ی
رێك ده‌کرده‌وه، هه‌مووان هوریا و چه‌پڵه‌یان بۆ لێدان.
"به که‌مێك کۆشین
هه‌ستایه‌وه، به نه‌رمی ده‌موچاوی کچه‌که‌یی له نێو هه‌ردوو ده‌ستیدا گرت.
نێوچاوانی ماچ کرد و، ئه‌وی هێنایه لای من، به حوکمی ئه‌وه‌ی که من هاوه‌ڵی
بووم له مازورکاکه‌دا. منیش ووتم که من هاوه‌ڵی نه‌بووم. 'قه‌یدی ناکا، گوێی مه‌ده‌ێ،
ته‌نها له‌گه‌ڵیدا هه‌ندێ به ژووره‌که‌دا بسووڕێنه‌وه،' وای پێ ووتم و به
رووخۆشییه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد و، شمشێره‌که‌ی خسته‌وه کێڵانه‌که‌ی.
"هه‌ر وه‌ك ئاوی ناو
بوتڵێك که چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م دڵۆپی ده‌ڕژێنرێت هه‌مووی ده‌که‌وێته خۆ،
عیشقی منیش بۆ ڤارنیکا وا دیار بوو ته‌واوی هێزی ئه‌و عێشقه‌ی ناخم به جارێ به‌ربداته‌وه.
ئافره‌تی میواندارم به‌و نیو تاجه‌ی نێوچاوانی و به‌و شانه رووتانه‌ی وه‌کو
ئێلیزابێسی خۆشده‌ویست، مێرده‌که‌شی و میوانه‌کانیشی و نۆکه‌ره‌کانیشیان و، ته‌نانه‌ت
ئه‌ندازیار ئانیسیمۆڤیشم خۆشده‌ویست که لێم عێجز ده‌بوو. به‌رانبه‌ر به باوکی
ڤارنیکا، به‌و پۆتینه ده‌ستکردانه‌ی و ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه نه‌رمه‌ی که هه‌ر وه‌کو
هی ئه‌م بوو، هه‌ستم به جۆرێك له سۆز و محیبه‌ت ده‌کرد که ده‌گه‌یشته چڵه‌په‌پۆ.
"له پاش شام ئه‌و
سه‌ما کوادریله‌ی به‌ڵێنم دابوو له‌گه‌ڵیدا ره‌قسام و، هه‌رچه‌نده پێش ئه‌وه
بێئه‌ندازه که‌یفخۆش بووم، له‌و ساته‌دا که‌یفخۆشییه‌که‌م بگره پتریش بوویه‌وه.
"له‌باره‌ی عیشقه‌وه
قسه‌مان نه‌ده‌کرد. نه له خۆم و نه له ئه‌ویشم نه‌پرسی که داخۆ خۆشی ده‌وێم. خۆی
بۆ خۆی ئه‌وه‌نده ده‌بوو که بزانێت من عاشقی بووم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها له
یه‌ك شت ده‌ترسام؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که شتێك خۆی هه‌ڵقورتێنێته نێو ئه‌و خۆشییه
له‌ڕاده‌به‌ره‌م.
"که چوومه‌وه ماڵه‌وه
و، بۆ خه‌وتن خۆمم گۆڕی، ئه‌وه‌م به ته‌واوه‌تی بۆ ده‌رکه‌وت. ئه‌و تاڵه په‌ڕه‌ی
له باوه‌شێنه‌که‌ییم کردبووه‌وه و له ده‌ستکێشه‌که‌مدا هه‌ڵمگرتبوو، هه‌روه‌ها
تاکێك له ده‌ستکێشه‌کانیشیم هه‌ڵگرتبوو که کاتێك یارمه‌تییم دا له دوای دایکییه‌وه
به سه‌ر گالیسکه‌که بکه‌وێت، پێیدام. به ته‌ماشاکردنی ئه‌م شتانه و، به بێ ئه‌وه‌ی
چاوه‌کانم دابخه‌م توانیم بۆ چرکه‌ساتێك له به‌رده‌ممدا بیبینم، له‌و ساته‌یشی که
ده‌بوو یه‌کێ له نێوان ئه‌و دوو که‌سه بۆ هاوه‌ڵی سه‌ما هه‌ڵبژێرێت. هه‌وڵی ده‌دا
مه‌زه‌نده‌ی جۆری ئه‌و که‌سایه‌تییه بکات له ناخی مندایه و، ده‌متوانی گوێم له‌و
ده‌نگه ناسکه‌ی بێت که ده‌یووت، 'شکۆمه‌ندی، ئایا راستم؟' ئینجا به که‌یفه‌وه
ده‌ستی ده‌دامێ. له کاتی خواردنی شامدا، ئه‌و یه‌که‌م قوومی له په‌رداخه
شامپانیاکه‌ی من دا و له سه‌روو لێواری په‌رداخه‌که‌وه به غه‌مزه‌وه نیگایه‌کی
لێکردم. به‌ڵام له هه‌مووی روونتر، ئه‌وم ده‌بینی کاتێك له‌گه‌ڵ باوکی‌دا سه‌مای
ده‌کرد و به ته‌نیشتییه‌وه ده‌خزا و به شکۆ و خۆشحاڵییه‌وه ته‌ماشای ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
ده‌کرد سه‌رسامی ببوون.
"خۆی و باوکی له خه‌یاڵی
مندا له یه‌ك کڵپه محیبه‌تی هه‌ستبزوێندا یه‌کیان ده‌گرته‌وه.
"له‌و وه‌خته‌دا من
له‌گه‌ڵ براکه‌مدا ده‌ژیام، که هه‌ر له‌و کاتانه‌دا کۆچی دوایی کرد. ئه‌و حه‌زی
به چوونه‌ده‌ره‌وه نه‌ده‌کرد و هه‌رگیز نه‌چووه سه‌ماکردن؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردن بوو بۆ دوا تاقیکردنه‌وه‌کانی زانکۆی و، ژیانێکی زۆر
ئاسایی ده‌ژیا. ئه‌و خه‌وتبوو. ته‌ماشاییم کرد، سه‌ری له بن بالیفه‌که کردبوو و
نیواونیو خۆیی به لێفه‌که داپۆشیبوو؛ هه‌ستم بۆی جووڵا و به‌زه‌ییم پێیدا هاته‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه به‌زه‌ییم پێیدا هاته‌وه چونکه بێ‌ئاگا بوو له‌و شادی و گه‌شکه‌یه‌ی
من دیتبووم. پێتروشای نۆکه‌رمان به مۆمێکه‌وه هات و منی بینی و خۆی حازر کرد
جلوبه‌رگه‌که‌م دابکه‌نێت، به‌ڵام من لێی نه‌گه‌ڕام. ئه‌و ده‌موچاوه خه‌واڵووه‌ی
و ئه‌و قژه ئازڵکاوه‌ی به لامه‌وه جێی سه‌رنج بوون. بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ژاوه‌ژاوێك
نه‌نێمه‌وه، به‌سه‌ر تووکی په‌نجه‌وه چوومه ژووره‌که‌م و له‌سه‌ر جێخه‌وه‌که‌م
دانیشتم. نه‌خێر، زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم و، نه‌مده‌توانی خه‌وم لێ بکه‌وێت. هه‌روه‌ها
له‌ناو ژووره‌کانیشدا زۆر گه‌رم بوو. بێ ئه‌وه‌ی جله یه‌کده‌سته‌که‌م دابکه‌نم،
به بێده‌نگی چوومه هۆڵه‌که و پاڵتۆیه‌که‌م له‌به‌ر کرد، ده‌رگای ماڵم کرده‌وه
و چوومه ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر جاده‌که.
"که ئاهه‌نگه‌که‌م
به‌جێ هێشت کاتژمێر له چوار لای دابوو؛ دوو کاتژمێرم پێ چوو تا چوومه‌وه ماڵه‌وه
و هه‌ندێك له‌وێ مامه‌وه، که‌وا بێت کاتێك چوومه ده‌ره‌وه رۆژ که‌وتبوو. که‌شوهه‌وا
ئاسایی بوو، دونیا ته‌م و مژ بوو، رێگاکان پڕ بوون له به‌فر و ده‌توانه‌وه و
ئاویان ده‌دایه‌وه و، هه‌روه‌ها ئاو له پاساره‌کانه‌وه چۆڕه‌یان ده‌کرد.
ماڵباتی ڤارنیکا له قه‌راغ شار و له نزیك کێڵگه‌یه‌کی گه‌وره ده‌ژیان؛ له لایه‌کی
کێڵگه‌که گۆڕه‌پانی راهێنان و نمایشی لێ‌بوو؛ له لایه‌که‌ی دیکه قوتابخانه و به‌شه
ناوخۆیی کچانی بوو. له جاده بچوکه به‌تاڵه‌که‌ی خۆمان گوزه‌رم کرد و هاتمه سه‌ر
شه‌قامه گشتییه‌که؛ له‌وێ چاوم که‌وت به خه‌ڵکی پیاده‌ڕۆ و خلسکێنه‌ی له دار
بارکراو و ئه‌و شوین خلێسکێنانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌که‌یان هێڵ هێڵ کردبوون. ئه‌سپه‌کان
له ژێر نیله بریقه‌داره‌کانیاندا یه‌ك هه‌ناس ده‌ڕۆیشتن، پشتیان به چیخ و سه‌ریان
به باران داپۆشرابوون؛ ره‌شمه‌چییه‌کانیش به پۆتینه گه‌وره و قووڕاوییه‌کانیانه‌وه
له ته‌نیشت خلیسکێنه‌کانه‌وه ده‌ڕۆیشتن. هه‌موو ئه‌مانه، ته‌نانه‌ت خودی ئه‌سپه‌کانیش،
به لای منه‌وه هه‌ژێنه‌ر و سه‌رنج راکێش و پڕ له سروش بوون.
که له کێڵگه‌ی لای
ماڵیان نزیك بوومه‌وه، له گۆشه‌یه‌کی کێڵکه و به‌ره‌و لای گۆڕه‌پانه‌که شتێکی
زلی ره‌شم بینی و، گوێم له ده‌نگی ته‌پڵ و زووڕنا بوو له‌وێوه ده‌هات. دلم
پڕببوو له گۆرانی و، له خه‌یاڵی خۆمدا گوێم له ده‌نگی ئاوازی مازورکا بوو، به‌ڵام
ئه‌مه‌یان موزیکێکی ره‌ق و ناساز بوو. هیچیش شاد نه‌بوو.
" به خۆمم ده‌ووت،
'ئێ ده‌بێت ئه‌وه چی بێت؟' ئینجا به تووله‌رێیه‌کی خلیس به ناوه‌ندی کێڵگه‌وه
لێی چوومه پێش؛ له ناو مژه‌که‌وه که‌م که‌م هه‌ندێ له شته ره‌شه‌کانم بۆ روون
بوویه‌وه. وا دیار بوون که سه‌ربازن. به خۆمم ده‌ووت، 'ره‌نگه مه‌شقکردنێك
بێت.'
"بۆیه هه‌ر به‌و
ئاراسته‌یه‌دا رۆیشتم و ئاسنگه‌رێکیش به ته‌کمه‌وه که چاکه‌تێك و به‌روانکه‌یه‌کی
چڵکنی له‌به‌ردا بوو و، شتێکی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو. که له جێگاکه نزیك بووینه‌وه،
ئه‌و له به‌رده‌ممه‌وه ده‌ڕۆیشت. سه‌ربازه‌کان جلی یه‌کده‌ستی ره‌شیان له به‌ردا
بوو و به دوو ریز وه‌ستابوون، بێ جووڵه روویان له یه‌کتر بوو و تفه‌نگه‌کانیان
له باری پشوودا دانابوو. له پشتیانه‌وه زووڕنا و ته‌پڵ به‌ده‌سته‌کان وه‌ستا
بوون و، بێ پسان هه‌مان ئاوازه ناسازه‌که‌یان دووباره ده‌کرده‌وه.
"'له ئاسنگه‌ره‌که‌م
پرسی که له ته‌نیشتمه‌وه وه‌ستابوو، "ئه‌وانه خه‌ریکی چین؟'
"'تارتارێك له نێو
ریزه‌کاندا تێهه‌ڵدان ده‌کرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵی وازهێنانی دابوو،' ئاسنگه‌ره‌که
به تووڕه‌ییه‌وه ووتی و به مه‌به‌سته‌وه ته‌ماشای ئه‌وپه‌ڕی ریزه‌که‌ی کرد.
"منیش به هه‌مان
ئاراسته ته‌ماشام کرد و، شتێکی زه‌نده‌قچووم بینی له نێوان ریزه‌کانه‌وه به‌ره‌و
من ده‌هات. ئه‌و شته‌ی به‌ره‌و من ده‌هات پیاوێك بوو، په‌تێکی به ناوقه‌ده‌وه به‌سترابوو
و به قایشی تفه‌نگی دوو سه‌ربازه‌وه توندکرابوو که ده‌یاندایه‌به‌ر. له ته‌نیشتییه‌وه
ئه‌فسه‌رێك که پاڵتۆ و کڵاوێکی له‌به‌ردا بوو ده‌ڕۆیشت، رووخسارێکی ئاشنای هه‌بوو.
قوربانییه‌که له ژێر ئه‌و تێهه‌ڵدانانه‌ی له هه‌ردوو لاوه داده‌بارینه سه‌ری
ده‌ڕویشت، ته‌واوی جه‌سته‌ی داکه‌وتبوو، پێیه‌کانی به نێو به‌فره‌که‌دا ده‌کڕاند.
له‌و کاته‌دا خۆی به پشتدا خست و، ئه‌و ملازمانه‌ی پێشڕه‌وییان ده‌کرد بۆ پێشه‌وه‌یان
پاڵ نا. ئه‌م جاره به ده‌مدا که‌وت و، ئه‌وانیش هه‌ندێك رایانکێشا؛ تا ئه‌و کاته
ئه‌فسه‌ره باڵا به‌رزه‌که به ته‌نیشتییه‌وه به شه‌قاوی توند و تووڕه‌وه ده‌ڕۆیشت.
ئه‌و باوکی ڤارنیکا بوو، به‌و ده‌موچاوه په‌مبه‌یی و سمێڵه سپییه‌یه‌وه.
"له‌گه‌ڵ هه‌ر
لێدانێکدا، پیاوه‌که وه‌کو سه‌ری سووڕمابێت رووی وه‌رده‌چه‌رخانده ئه‌و جێیه‌ی
لێدانه‌که‌ی لێوه ده‌هات و له ئازاردا ددانی جیڕ و ده‌موچاوی کرژ ده‌کرده‌وه و،
ددانه سپییه‌کانی وه‌رده‌رده‌خست و هه‌مان قسه‌ی دووباره و دووباره ده‌کرده‌وه.
تا ئه‌و کاته‌ی ته‌واو نزیك بوویه‌وه توانیم گوێم لێبێت ئه‌و قسانه چین. قسه‌ی
له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کردن، لێیان ده‌پاڕایه‌وه: "'براینه، به‌زه‌ییتان پێم‌دا بێته‌وه!
براینه، به‌زه‌ییتان پێم‌دا بێته‌وه!' به‌ڵام برایان هیچ به‌زه‌ییان نه‌بوو و،
کاتێك له من نزیك بوونه‌وه، بینیم که چۆن سه‌ربازێك که له به‌رانبه‌رمه‌وه
وه‌ستابوو توند هه‌نگاوێك هاته پێشه‌وه و دارده‌سته‌که‌ی وه‌ها به‌رز کرده‌وه
کیفه‌ی هات و ئینجا کێشای به پشتی پیاوه‌که. پیاوه‌که به ده‌مدا که‌وت، به‌ڵام
ملازمه‌کان رایانکێشایه‌وه دواوه و، له لایه‌کی دیکه‌وه لێدانێکی دیکه‌ی پێدا
کێشرا، ئینجا له‌م لاوه و دوای ئه‌وه‌ش له لایه‌که‌ی دیکه‌وه. کۆلۆنێڵه‌که به
ته‌نیشتیدا رۆیشت و، ته‌ماشای پێیه‌کانی کرد و ئینجا ته‌ماشای پیاوه‌که‌ی کرد، هه‌ناسه‌یه‌کی
هه‌لمژی، گوڵمه‌کانی پڕ له فوو کرد و، ئینجا له لێوه ده‌رپه‌ڕیوه‌کانییه‌وه
فووی کرده ده‌ره‌وه. کاتێك له‌و جێگایه‌ی من لێی وه‌ستابووم تێپه‌ڕین، له نێوان
دوو ریزه‌که‌وه نیگایه‌کم وه‌رگرت له پشتی ئه‌و پیاوه‌ی سزا ده‌درا. شتێکی فره
ره‌نگی، ته‌ڕ، سوور و ناسروشتی بوو که به ئه‌سته‌م باوه‌ڕم ده‌کرد جه‌سته‌ی ئاده‌میزادێك
بێت.
"' ئه‌ی خودایه'"
ئاسنگه‌ره‌که له ژێر لێوه‌وه ووتی.
کاروانه‌که زیاتر دوور
که‌وتنه‌وه. لێدانه‌کان به‌رده‌وام داده‌بارینه سه‌ر ئه‌و مه‌خلوقه‌ی ده‌تلایه‌وه
و به‌رده‌بووه‌وه؛ زووڕناکان زیقه و ده‌هۆڵه‌کان رمه‌یان ده‌هات و، قیافه‌ی
شکۆداری به به‌ژنی کۆڵۆنێڵیش هه‌ر وه‌کو جاران به ته‌نیشت پیاوه‌که‌وه ده‌ڕۆیشت.
ئینجا له پڕێکدا کۆڵۆنێڵ راوه‌ستا و به خێرایی له پیاوێکی نێو ریزه‌که نزیك
بووه‌وه.
"'فێرت ده‌که‌م به
نه‌رمی لێی بده‌یت،' گوێم لێ‌بوو به تووڕه‌ییه‌وه ده‌یووت. 'ده‌زانی وه‌ها به
هێواشی بده‌یته سه‌ر پشتی؟ ده‌زانی؟ ئینجا بینیم که چۆن ئه‌و ده‌سته به‌هێزه‌ی
له ده‌ستکێشه نه‌رمه‌که‌دا بووی کێشای به‌و سه‌ربازه لاوازه ره‌نگپه‌ڕیوه
تۆقیوه‌دا له به‌ر ئه‌وه‌ی دارده‌سته‌که‌ی زۆر به‌هێزه‌وه نه‌یکێشا به‌و گه‌ردنه
خوێناوییه‌ی تارتاره‌که.
"هاواری به‌سه‌ردا
کردن، 'دارده‌ستی نوێ بهێنن' ئینجا ته‌ماشایه‌کی ده‌وروبه‌ری کرد و منی بینی. وای
له خۆی نواند که نامناسێت و ئه‌وجا به روودرژکردنه‌وه‌یه‌کی ره‌ق و تووڕانه به
خێرایی رووی وه‌رچه‌رخاند. هه‌ستم به ئه‌وپه‌ڕی خه‌جاڵه‌تی ده‌کرد و نه‌مده‌زانی
ته‌ماشای چ لایه‌ك بکه‌م. وه‌کو ئه‌وه وابوو به‌سه‌ر کارێکی نه‌شیاوه‌وه گیرابم.
چاوه‌کانم داخستن و گورج به‌ره‌و ماڵه‌وه تێمته‌قاند. هه‌موو ئه‌و کاته ده‌نگی
لێدانی ده‌هۆڵه‌کان و زیقه‌ی زووڕناکانم له گوێدا ده‌هات. ئینجا گوێم له‌و ووشانه
ده‌بووه‌وه، 'براینه به‌زه‌ییتان پێم بێته‌وه!' یان له "ده‌ته‌وێت وه‌ها
هێواش لێی بده‌یت؟ وه‌هات ده‌وێت؟' دڵم به جۆرێك ناڕه‌حه‌ت ده‌بوو وه‌ك بڵێی نه‌خۆش
که‌وتبێتم. له رێگامدا چه‌ندین جار راوه‌ستام، چونکه به راستی وام هه‌ست ده‌کرد
هێڵنجم دێتێ و نه‌خۆش که‌وتبێتم به هۆی ئه‌و هه‌موو ترسه‌ی له‌و دیمه‌نه‌وه
دایگرتبووم. بیرم نایه‌ته‌وه چۆن گه‌یشتمه‌وه ماڵه‌وه و چوومه جێگاوه. به‌ڵام
له‌و ساته‌ی خه‌ریك بوو خه‌و بمباته‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی روویاندا هاتنه‌وه پێش
چاوم و به‌ر گوێم که‌وتنه‌وه و، هه‌ڵپه‌ڕیمه سه‌ر پێ.
"'وا دیاره ئه‌و
شتێك ده‌زانێت که من نایزانم،' وام بیر له‌باره‌ی کۆڵۆنێڵ ده‌کرده‌وه. 'ئه‌گه‌ر
بمزانیبایه که چی ده‌زانێت، به دڵنیاییه‌وه له‌وه‌ی که بینیم ده‌گه‌یشتم و،
وه‌های خه‌م نه‌ده‌دامێ.'
"به‌ڵام هه‌رچه‌نده
زیاتر بیرم لێده‌کرده‌وه، له‌و شته تێنه‌ده‌گه‌یشتم که کۆڵۆنێڵ ده‌یزانێت. کات
گه‌یشتبووه ئێواره کاتێك توانیم خه‌وم لێبکه‌وێت و، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی داوه‌تی
هاوڕێیه‌کم کرد و تا ته‌واو مه‌ست بووم خواردمه‌وه.
"ئێوه پێتان وایه
که گه‌یشتبێتمه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که ئه‌و کاره‌ی من دیتبووم کارێکی خراپ
بووبێت؟ ئاه، نه‌خێر. له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ها به دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامیان ده‌دا و
هه‌موو که‌سێکیان وای داده‌نا که هه‌ر ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، بێگومان ئه‌وان
شتێکیان ده‌زانی که من نه‌مده‌زانی. بۆیه بیرم ده‌کرده‌وه و هه‌وڵم ده‌دا لێی
تێبگه‌م. به‌ڵام قه‌یدی ناکات، من هه‌رگیز تێی نه‌گه‌یشتم، نه ئه‌و کات و نه
دواتریش. چونکه ئه‌مه‌شم بۆ قووت نه‌ده‌درا، نه‌متوانم خۆم بۆ خزمه‌ت ناونوس بکه‌م
وه‌کو ئه‌وه‌ی بڕیارم بۆی هه‌بوو. مه‌به‌ستم ته‌نها خزمه‌تی سه‌ربازی نییه؛ ته‌نانه‌ت
خزمه‌تی مه‌ده‌نیشم نه‌کرد. جا بۆیه ئێستا وه‌ها به که‌ڵکی هیچ نایه‌م وه‌کو
خۆتان ده‌بینن."
"به‌ڵێ، ئێمه ده‌زانین
که تۆ هه‌ر وا ده‌ست و پێ سپی بوویت،" یه‌کێك له ئێمه پێی ووت. "ئێ
زیاترمان بۆ باس بکه، چه‌ند خه‌ڵکی دیکه به‌و شێوه بێسوود ده‌رده‌چوون ئه‌گه‌ر
ئه‌مه به‌سه‌ر تۆدا نه‌هاتبێت."
ئیڤان ڤاسیلیڤیچ بۆ ئه‌وه‌ی
به مه‌به‌سته‌وه بیانشکێنێته‌وه پێی ووتن، "ئۆ، ئه‌وه قسه‌یه‌کی ته‌واو
پڕوپووچه."
"ده باشه، ئه‌ی چی
له‌باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌که‌ته‌وه؟
"خۆشه‌ویستییه‌که‌م؟
له‌و رۆژه‌وه که‌مبووه‌وه. هه‌ر کاتێك، که ئه‌مه زۆر جاریش رووی دا، ڤارنیکام
ده‌بینی چ خه‌ون و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌یه، یه‌کسه‌ر کۆلۆنێڵم له گۆڕه‌پانه‌که
ده‌که‌وته‌وه یاد و، به ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌ستم به نه‌گونجاوی و ناڕه‌حه‌تی ده‌کرد
که ئیتر بینینیم که‌م کرده‌وه. به‌و جۆره خۆشه‌ویستییه‌که‌م به هیچ گه‌یشت. به‌ڵێ؛
ئه‌م جۆره به‌خت و شانسانه دێنه پێش و، ته‌واوی ژیانی که‌سێك ده‌گۆڕن و ئاراسته
ده‌که‌ن،" پێی ووتن و باسه‌که‌ی بۆ پوخت کردنه‌وه. "ئینجا ئێوه ده‌ڵێن
که ..."

No comments:
Post a Comment